ئومێدێك بۆ ئاساییكردنهوهی دۆخی كهركووك له ئارادایه
"نابێت كورد بێئومێد بێت و پێویسته له ههوڵدان بهردهوام بێت"
K24- كهركووك:
هاوڵاتیانی کەرکووك داوا دەکەن، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، کۆتایی بەدۆخی سەربازی شارەکەیان بهێنن.
ڕێبوار تەها کە پەرلەمانتاری یەکێتیە لە کەرکووك به کوردستان۲٤ی راگەیاند، هەولێر و بەغدا گەیشتوونهته ڕێکەوتن و کێشەکانیش روو له چارەسەرن، بەڵام کەمێك کاتی پێویستە.
گۆران خالید، كه پیاوێکی بەتەمەنی ئەو شارەیه له رێگهی كوردیتان 24ـهوه دەڵێت: نابێت کورد بێئومێد بێت، دەبێت بەردەوام هەوڵ بدات، چونکە تەنها بەگفتوگۆ کێشەکان چارەسەر دەبن.
ههرچهنده بارودۆخێ سیاسی و ئەمنی ئێستای کەرکووك بەدڵی کورد نیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کورد نایەوێت جگە لەگفتوگۆ و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا بیر لە هیچ ڕێگەیەکی دیکە بکاتەوە.
H.B