ئومێدێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك له‌ ئارادایه‌

"نابێت كورد بێئومێد بێت و پێویسته‌ له‌ هه‌وڵدان به‌رده‌وام بێت"

K24- كه‌ركووك:

هاوڵاتیانی کەرکووك داوا دەکەن، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، کۆتایی بەدۆخی سەربازی شارەکەیان بهێنن.

ڕێبوار تەها کە پەرلەمانتاری یەکێتیە لە کەرکووك به‌ کوردستان۲٤ی راگەیاند، هەولێر و بەغدا گەیشتوونه‌ته‌ ڕێکەوتن و کێشەکانیش روو له‌ چارەسەرن، بەڵام کەمێك کاتی پێویستە.

گۆران خالید، كه‌ پیاوێکی بەتەمەنی ئەو شارەیه‌ له‌ رێگه‌ی كوردیتان 24ـه‌وه‌ دەڵێت: نابێت کورد بێئومێد بێت، دەبێت بەردەوام هەوڵ بدات، چونکە تەنها بەگفتوگۆ کێشەکان چارەسەر دەبن.

هه‌رچه‌نده‌ بارودۆخێ سیاسی و ئەمنی ئێستای کەرکووك بەدڵی کورد نیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کورد نایەوێت جگە لەگفتوگۆ و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا بیر لە هیچ ڕێگەیەکی دیکە بکاتەوە.

H.B