له بارهی ههمواری دهستوور 7 پێشنیاز دهخرێنهڕوو
پێویسته چهند ماددهیهك له دهستوور زیاد بكرێن
K24- ههولێر:
بەشێك لە پەرلەمانتارانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەوت پێشنیاز ئاراستەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا و لێژنەی ھەمووارکردنەوەی دەستوور دەکەن، بۆ ئەوەی جگە لە پارێزگاریکردن لە مافە دەستووریەکانی کورد، چەند بڕگە و ماددەیەکی تایبەت لەو دەستوورە زیاد بکەن.
پێشنیارەکان لە ھەولێرهوه ئاراستەی بەغدا دەکرێن، یەکەمجار بۆ نوێنەرانی کورد، لەوێشەوە بۆ لێژنەی ھەمووارکردنەوەی دەستوور، یەکێك لە پێشنیازەکان ئهوهیه، ماددەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە زیاد بکرێت، جیا بکرێتەوە لە سیستەمی بەرگری عێراق، چونکە وهك ئەیاد حاجی تۆفیق، ئەمینداری پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژهی پێ دهدات، نوێنەرانی کورد لەو لێژنەیە، جگە لە پارێزگاریکردن لە ماددەکانی تایبەت بە کورد، دەتووانن پێشنیازی زیادکردنی بڕگە و ماددەی دیکەش بۆ کورد بکەن.
عوسمان وەیسی، پسپۆڕی بواری دهستوریش دەڵێت، کێشەی کورد لە عێراق بریتیە لە، زمان، ئاین، خاك، سامانە گشتیەکان، ھێز و بەشدرای سەرەکی، بۆیە پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە، ئەو مافانە بسهندرێت، كه به گوتهی خۆی، ئەمەش کاری سەرەکی ئەندامانی لێژنەی ھەمووارکردنەوەی دەستوور و فراکسیۆنە کوردستانیەکانە.
H.B