داوا دەکرێت UN سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات
به‌شێك له كێشه‌كان هۆكاره‌كه‌ی بۆ بێلایه‌ن نه‌بوونی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
پێشنیاز دەکرێت نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات، وەك چارەسەرێك بۆ کێشەکانی عێراق، چاودێرێکی سیاسیش ئەم هەنگاوە بە سەرکەوتوو نازانێت و پسپۆرێکی بواری هەڵبژاردنیش کەموکوڕیەکانی یاسای هەڵبژاردن و بێلایەن نەبوونی کۆمیسیۆن ئاشکرا دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە دوو پرۆژە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن ئامادە کراوە.
به‌شێك له لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان پێشنیاز ده‌كه‌ن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، بەشێك لە هۆکاری ئەم کێشانەی عێراقی گرتۆته‌وه، بێلایەن نەبوونی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانه. له‌مباره‌شه‌وه عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، چاودێری سیاسی پێ وایە، ئەم هەوڵەش بۆ چارەسەر سەرکەوتوو نابێت.
له به‌رامبه‌ریشدا هۆگر چەتۆ، پسپۆری بواری هەڵبژاردن جه‌خت ده‌كاته‌وه، کۆمیسیۆن نه‌یتوانیوه بێلایەن بێت و یاسای هەڵبژاردنەکانیش 3 کەموکوڕی زه‌قی تێدایە.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، حكوومه‌ت هەموو هەوڵێك دەدات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپێشاندنەکان کۆتایی پێ بێت، له ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌كان، پێشبینی دەکرێت دواجار هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان، به‌ڵام دوای هەمواری یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.
H.B