یاسایەکی عێراق کێشەی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات
یاسای ژمارە شەش هەرێمی کورستان ناچار دەکات داهاتەکانی بگەڕێنێتەوە بەغدا
K24- هه‌ولێر:
لە کۆبونەوەییەکی ڕاوێژکاریدا لێژنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و شاندێکی یاسایی کەنەدی گفتوگۆیان لەبارەی یاساییەکی حکوومەتی عێراق کرد، کە گرفتی دارایی و ئابووری بۆ ھەرێکی کوردستان دروست دەکات.
شێرکۆ جەودەت ئه‌ندامی لێژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت: لە ڕوی بەڕێوەبردنی دارایی و ئابورییەوە، یاساکە کێشەی زۆر بۆ ھەرێم دروست دەکات، پێویستە پەرلەمانی کوردستان وردتر مامەڵە لەگەڵ ئه‌و یاسایه بکات و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرله‌مانی عێراقیش ھەوڵی ھەموارکردنەوەی بدات.
هاوكات زیاد جبار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆرێك یاساكه‌ی په‌سندكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی فیدرالی نه‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه.
یاسای ژمارە ٦ی کارگێڕی و دارایی عێراق، کە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سندی كردووه، لە مادەکانی ١١٠، ١١٤، ١١٥، ١١٦ و ١١٧ پێشێلکاری دەستوورە و پێچەوانەی مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستانە، به‌مه‌ش ھەرێم ناچار دەکات سەرجەم داھاته‌كانی یگەڕێنێتەوە بۆ عێراق، بڕیاره لەسەرەتای ساڵی تازەوە بخرێتە جێبەجێ کردن، ئەگەر تا پێش ساڵی نوێ ھەموار نەکرێتەوە، ئه‌وا پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکات.
H.B