مه‌سرور بارزانی: پاراستنی شوێنه‌واره‌كانمان یەكێكه لە سەرەكیترین ھەنگاوەكانی حكومه‌ت
دەبێت بۆ نه‌وه‌كانی داھاتوو بیپارێزین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، پارێزگاریكردن لە شوێنەوارە مێژووییەكانمان یەكێك لە سەرەكیترین ھەنگاوەكانی ئەم حكومەتەیە.
مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: میراتی دەوڵەمەندی ئێمە سامانێكی بە به‌هایه، دەبێت بۆ نه‌وه‌كانی داھاتوو بیپارێزین.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: سەردانمان بۆ قەڵای ھەولێر یەكێك لە كۆنترین شوێنەوارەكانی زیندووی جیھان ئەو بەرپرسیارێتیەمان بیر دەھێنێتەوە.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، پارێزگاریكردن لە شوێنەوارە مێژووییەكانمان یەكێك لە سەرەكیترین ھەنگاوەكانی ئەم حكومەتەیە.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێری كرد و به‌شه جیاجیاكانی پرۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.