پردێکی كوردستان تەمەنی 200 ساڵە
پردی بەرسیرین لە سەردەمی پاشای گەورە دروستکراوە
K24 - رواندز
دانیشتوانی گوندی به‌رسیرینی سه‌ر به قه‌زای رواندز ماوه‌ی زیاتر له 200 ساڵه بۆ هاتوچۆ و په‌ڕینه‌وه سوود له پردێك وه‌رده‌گرن كه له‌سه‌رده‌می ده‌سەڵاتی پاشای گهورهوە دروستكراوه.
پرده‌كه یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرینه‌كان، ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه تائێستا ته‌وژمی ئاو و لافاوی ناوچه‌كه چه‌ندین پردی راماڵیوە، به‌ڵام پردی به‌رسیرین كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی ناوچه‌كه به‌ناوی وه‌ستا برایمی ماویلیان دروستكراوه هه‌ر له‌سه‌ر پایه‌كانی خۆیه‌تی.
ئەو پردە مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی پاشای گه‌وره و له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌ستاكارێكی ناوچه‌كه دروستكراوە. پایه‌كانی پرده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی و كه‌رسته‌ی ساده‌ی ئه‌و سه‌رده‌م دروستكراوه كه به‌رگه‌ی كه‌شوهه‌واو تیشكی خۆر و شێداری و لافاو و ته‌وژمی ئاو بگرێت.
پردی به‌رسیرین به دووری 9 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای رواندز و سه‌ر رێگای هاملتۆن. مێژووی دروستكردنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێوان ساڵانی (1813 تا 1836)، پرده‌كه له‌شه‌ش پایه و به‌رزی چوار بۆ شه‌ش مه‌تر بپێكهاتووه و دووری نێوانیان شه‌ش مه‌تره‌و درێژی پرده‌كه‌ش 40 مه‌تره، ههرپایهیهكی 170سم پانه و رووێكی تیژ له‌سه‌ر شێوه‌ی سیگۆشهو به‌شی دواوه‌شی هێلكه‌ییه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ئاو كهمبكاتهوە كاری تێنه‌كات، ئه‌و پرده جگه له شوێنه‌وار تائێستاش دانیشتوانی گونده‌كه كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن.
ھ.م