هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت رێككه‌وتن
له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن
K24- هه‌ولێر:
سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی له باره‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له 1ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، گفتوگۆ له باره‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 كراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، رێككه‌وتنی نه‌وتی له نێوان هه‌ردوولا، له‌سه‌ر خاڵه گرنگه‌كان بووه و له‌م باره‌یه‌وه هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هاوكات وه‌زیری پلاندانانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بوو و له‌سه‌ر زۆرێك له پرسه‌كان كاری بنچینه‌ییان ئه‌نجامدا.
ئاشكراشیكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو دووباره كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه دوایین رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه‌كان و گوتیشی: رێككه‌وتنه‌كه له 1/1ی ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی به‌غدا ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.
H.B