شاندی هه‌رێم: له‌سه‌ر پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتینه رێككه‌وتن
"زۆرترین جه‌خت له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كرایه‌وه"
K24- به‌غدا:
شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی شایسته داراییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردیتان خستووه‌ته گه‌ڕ، ئاشكراشی ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و له گفتوگۆكاندا زۆرترین جه‌ختمان له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
گوتیشی: گفتوگۆی بنچینه‌یی له‌باره‌ی زۆر پرسی دیكه‌وه كراوه و لێكتێگه‌یشتنی باشیش له‌مباره‌یه‌وه له نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه.
هاوكات خالید شوانی، ئه‌ندامی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له به‌غدا گوتی: ئێمه تێڕوانینی خۆمان سه‌باره‌ت به یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 به لایه‌نی به‌غدا راگه‌یاندووه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش وه‌ڵامیان بۆ تێڕوانینه‌كانی ئێمه هه‌بووه.
ئاشكراشیكرد، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌مان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق، شایسته داراییه‌كانی كوردستان و بودجه‌ی پێشمه‌رگه پێشكه‌ش به حكوومه‌تی ناوه‌ندی كردووه و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له نێوانمان هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه، به‌و هیوایه‌ی دوایین رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه له نێوان هه‌ردوولادا بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی و شایسته داراییه‌كانی كراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: له‌سه‌ر پرسی نه‌وت هه‌ردوولا گه‌یشتینه رێككه‌وتن، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش لێژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سیاغه‌ی ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه بكات و نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش له‌و لێژنه‌یه شوێنكراونه‌ته‌وه.
H.B