به‌شیر حه‌داد رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا شرۆڤه ده‌كات
"به‌شێكی رێككه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مان و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش به حكوومه‌ته‌وه هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه‌كانی بوودجه و نه‌وت رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه دوو لایه‌نه و به‌شێكی په‌یوه‌ندی به حكوومه‌ته‌وه هه‌یه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه.
گوتیشی: له‌ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه، رێككه‌وتنه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
H.B