پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و كۆمیسیۆن ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌

پێشنیاز ده‌كرێت هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان له‌ یه‌ك کاتدا بکرێن

K24- هه‌ولێر:

هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کۆمیسیۆن لە رووی یاسایی و دەستووریەوە گرفتیان هەیە، بەشێك لە ماددەکانی دژی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانیشن.

له‌مباره‌شه‌وه‌ ئارام نه‌جمه‌دین، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەمە دژی دەستوورە و رەتی دەکەینەوە.

هاوكات كاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسا له‌ زانکۆی سەلاحەددین دوو رێگە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددانە دەخاتەڕوو کە دژی دەستوور هەرێمی کوردستانن.

هەردوو پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و کۆمیسیۆن لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراوە ئەوەی تێبنی دەکرێت هەردوو پرۆژەکە  چەندین ماددەو برگەی تێدایە كه دژی دەستورن و داوادەکرێت پێش تێپەراندنیان ئەو ماددانە بگۆردرێن  چونکە لە داهاتوو بە زیان بۆ هەرێمی کوردستان دەشکێنەوە.

H.B