پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق و كۆمیسیۆن رهت دهكرێتهوه
پێشنیاز دهكرێت هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان له یهك کاتدا بکرێن
K24- ههولێر:
هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کۆمیسیۆن لە رووی یاسایی و دەستووریەوە گرفتیان هەیە، بەشێك لە ماددەکانی دژی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانیشن.
لهمبارهشهوه ئارام نهجمهدین، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەمە دژی دەستوورە و رەتی دەکەینەوە.
هاوكات كاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسا له زانکۆی سەلاحەددین دوو رێگە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددانە دەخاتەڕوو کە دژی دەستوور هەرێمی کوردستانن.
هەردوو پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و کۆمیسیۆن لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراوە ئەوەی تێبنی دەکرێت هەردوو پرۆژەکە چەندین ماددەو برگەی تێدایە كه دژی دەستورن و داوادەکرێت پێش تێپەراندنیان ئەو ماددانە بگۆردرێن چونکە لە داهاتوو بە زیان بۆ هەرێمی کوردستان دەشکێنەوە.
H.B