ههرێمی كوردستان داوای مافه دهستوورییهكانی له بهغدا دهكات
"ماددەی ١٤٠ و گەرانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە لە کێشەیەکی سیاسی زیاتر نیە"
K24- ههولێر:
فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بە باشی دەزانن، دوای چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و بودجە، حکوومەتی ھەرێم ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەش بدات، بە تایبەت کێشە دەستووریەکان کە چەند ساڵیکە چارەسەرکردنیان دوا کەوتووە.
بەھمەن عەبدوڵڵا، پهرلهمانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دهڵێت: ماددەی ١٤٠ و گەرانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە، لە کێشەیەکی سیاسی زیاتر نیە، بۆیه پێویسته له داهاتوودا ئهو پرسهش چارهسهر بكرێت.
فراکسیۆنەکان دەڵێن: کێشەی نەوت و بودجە، راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە ھەیە، بۆیە چارەسەرکردنی کێشەکە بارگرانی لەسەر حکوومەتی ھەرێم کەمدەکاتەوە، عەبدولناسر عەلی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیش لە پەرلەمانی کورستان دهڵێت: کێشەکانی دیکەش کە ماون چارەسەر بکرێن، دەتواندرێت قۆناغ بە قۆناغ چارەسەر بکرێن.
بهشێك له كێشهكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، کێشەی دەستوورین و پێویستە بە پشتبەستن بە ماددە دەستووریەکان چارەسەر بکرێت، ھەرچەندە چارسەرکردنی بەشێك لەو کێشانە لە لایەن حکوومەتە یەك لە دوای یەکەکانی عێراق پشتگوێ خراون، بەڵام کابینەی نۆیەم دەیەوێت بە درووستکردنی پەیوەندیەکی دەستووری لەگەڵ حکوومەتی عێراق، تەواوی کێشەکان چارەسەر بکات.
H.B