مه‌سرور بارزانی: هیچ درێغییه‌ك بۆ پاراستنی مافی ئافره‌تان ناكه‌ین
پێویسته هه‌موو مافێكی ژیان و خۆپێگه‌یاندنیان پارێزراو بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی یەکێک لە سەنتەرەکانی داڵدەدانی ئافرەتانی لە شاری هەولێر کرد و رایگه‌یاند، ئافره‌تان نه‌ك ته‌نیا پارێزراو بن، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو مافێكی ژیان و خۆپێگه‌یاندنیان پارێزراو بێت.
ئه‌مڕۆ (25ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی و جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ده‌ستیپێكرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشانی كردووه و هه‌ڵمه‌ته‌كه ماوه‌ی 16 رۆژ ده‌خایه‌نێت و تا رۆژی (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019) به‌رده‌وام ده‌بێت، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی راگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ.
له ده‌ستپێكی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌نته‌رێكی داڵده‌دانی ئافره‌تانی له هه‌ولێر كرد.
له باره‌ی هۆكاری سهردانهكهیهوه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گوتی: "پێم باشتربوو لە جیاتی ئەوەی تەنیا وتارێک بخوێنمەوە، لە نزیکەوە سەردانی ئێوە بکەم و گوێم لە داخوازییەکانتان بێت".
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی له سه‌نته‌ره‌كه بوون و گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان، سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی ئافره‌تانی سه‌نته‌ره‌كه‌ی كرد، گوتی: "ئێمە دەمانەوێت کۆمەڵگەی ئێمە دوور بێت لە هەموو تووندوتیژیەک. ئافرەتان نەک تەنیا پارێزراو بن، بەڵکو هەموو مافێکی ژیان و خۆپێگەیاندنیان پارێزراو بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویستە ئافرەتانیش وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگە، مافی ژیانێکی تەندروستیان لە کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا هەبێت".
روونیشیكرده‌وه، مسۆگه‌ركردنی ئه‌و ژیانه پێداویستی هه‌یه و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "بێگومان ئەمەش بەستراوەتەوە بە هەبوونی کۆمەڵێک یاسا و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگە بەرامبەر ئافرەت".
سه‌باره‌ت به ئه‌رك و روانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پرسی ئافره‌تان و ئه‌و توندوتیژیانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی گوتی: "حکومەت دەبێت پارێزەری ئەو مافانە بێت".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ركی خۆی راده‌په‌ڕێنێت و گوتی: "لەمڕوەوە ئێمە هیچ درێغییەک ناکەین".
ئ.ر