تورکیا خاڵێکی دیكەی سەربازی لە دەوروبەری سەرێکانی دادەنێت
دەیان تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازیش رەوانەی ناوچەكە دەكات
K24 - ھەولێر
سوپای توركیا خاڵێكی دیكە لە دەوروبەری سەرێكانی رۆژئاوای كوردستان دەكاتەوە و دەیان تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازیش رەوانەی ناوچەكە دەكات.
ئاژانسی سای سەر بە حکوومەتی سووریا بڵاویکردەوە کە سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازی نوێی لە گوندی حەمامات لە دەوروبەری سەرێکانی داناوە و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیشی رەوانەی خاڵی سەربازی گردی ئەبوو بەکر لە هەمان ناوچە کردووە.
بەگوێرەی ئەو ئاژانسە، هێزەکانی سوپای تورکیا خاڵی پشکنینیان لە سەر رێگەی نێوان گوندی سەفەح و سەرێکانی داناوە و دەیان گەنجیان دەستبەسەر کردووە و چارەنووسیان نادیارە.