ناوچە مینڕێژكراوەكانی پێنجوێن سەوز دەكرێن
لە پێنجوێن ھەڵمەتی چاندنی 20 ھەزار نەمام راگەیەندرا
K24 - پێنجوێن
ھەڵمەتی چاندنی 20 ھەزار نەمام لە شارۆچکەی پێنجوین دەستیپێکرد، بە سەرپەرشتی قایمقامی شارۆچکەکە و کۆمەڵێک ھاووڵاتیانی خۆبەخش لەناوچەکە ئامانجیان سەوز کردنی ژینگەی پێنجوین و چاندنی زۆرترین نەمامە لەجێگای مین.
ھەڵمەتەكە لە دەروازەی پێنجوێنەوە دەستیپێكردووە، ئەو شوێنە لە ساڵانی رابردووەوە بەھۆی بوونی مینەوە خەڵك نەیاندەتوانی سەردانی بكەن. لە قۆناغی یەكەمیشدا سێ ھەزار نەمام لەجێگای مینەکان دەچێندرێن، بەنیازن ئەو جێگایە بکەنە ناوچەیەکی گەشتیاری. قایمقامی پێنجوێن کە خاوەنی بیرۆکەكەیە دەڵیت "ھەوڵی ئەوە دەدەین ئەو نەمامانەی دەیچینن لە جۆرێک بن کە سوودی بۆ ھاووڵاتیان ھەبێت، جگە سەوز کردنی ناوچەکە سوودی ئابووریشی لێوەوەربگرن".
بە گوتەی بەرپرسانی ئیداری و خۆبەخشانی ژینگەپارێز ئەم ھەڵمەتەی چاندنی نەمام زیاتر فراوان دەكرێت و بڕیار وایە 20 ھەزار نەمام لەو جێگایانە بچێنن كە پێشتر شوێنەكە مینڕێژكراو بووە. بەڵام ئێستا ھەوڵی سەوزكردنی شوێنەكان دەدرێت.