سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته سلێمانی
بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان كۆببنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هه‌ریه‌ك له جێگره‌كانی مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، گه‌یشتنه شاری سلێمانی و بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەردانی بارەگای چەند لایەنێکی سیاسی دەکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا و هه‌روه‌ها له باره‌ی پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی له به‌غدا لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکات.