نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م ره‌وشه تێپه‌ڕێنین و بگه‌ینه رێككه‌وتن
له ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌یه بتوانین ئه‌و هاوپه‌یمانییه درووست بكه‌ین
K24– هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه له به‌غدا هاوپه‌یمانییه‌كی كوردستانی درووست بكه‌ین، چونكه به جیا كاركردن هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نابێت و ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه بین، ژماره‌یه‌كی باشمان ده‌بێت و له ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌یه بتوانین ئه‌و هاوپه‌یمانییه درووست بكه‌ین.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداوه گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشن و مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بودجه و نه‌وت بگه‌ینه رێككه‌وتن و هه‌فته‌ی داهاتووش شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا و تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كان به باشی به‌ڕێوه‌چوون. ئێمه به‌رده‌وامین له هاوكاریكردنی به‌غدا و په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: خه‌ڵكی كوردستان زۆر ته‌حه‌مولیان كردووه و ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنی خه‌ڵك نه‌بوایه، دۆخی هه‌رێم به‌م جۆره به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو. هه‌وڵی هه‌موومان ئه‌وه‌یه له‌م ره‌وشه ده‌رچین و ئاینده‌یه‌كی باشتر درووست بكه‌ین و خۆم گه‌شبینم.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، هه‌رگیز به‌غدا له‌سه‌دا 17ی بودجه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه و له باشترین حاڵه‌تدا له‌سه‌دا 11ی ناردووه، ئێستا ئێمه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین له‌سه‌ر ناردنی مینحه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی فیدراڵی هه‌یه، ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره.