حكوومه‌ت ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی په‌سه‌ند ده‌كات
دەرماڵەی فەرمانبەران رێك دەخرێتەوە
K24- هه‌ولێر:
لێژنەی باڵای چاکسازی رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاکسازی تەواو کردوە و بەم نزیکانە لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت.
له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د ئیلخانی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت: ناوەراستی مانگی داهاتوو پرۆژەکە دەنێردرێتە پەرلەمان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پەسەند کردنی یاساکە دەبێتە هۆی ده‌سته‌به‌ری دادپەروەری.
لە بارەی یاسای خانەنشینیش ئاشكرای ده‌كات، هاوشێوەی یاسای خانەنشینی عێراق دەبێت و دەرماڵەی فەرمانبەرانیش رێك دەخرێتەوە.
له‌كاتێكیشدا رای جیاواز له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه له نێوان فراكسیۆنه‌كاندا هه‌یه، جەلال محەمەد ئەمین، بڕیاردەری لێژنەی یاسایی ده‌ڵێت: نزیکەی مانگێکی پێوستە بۆ ئەوەی پڕۆژه یاساكه لە پەرلەمان پەسەند بکرێت.
ئامانجی حکوومەت لە پڕۆژە یاسای چاکسازی دادپەروەریە لە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران، لە رێگەی ئەم پرۆژەیەش یاسای خانەنشینی رێك دەخرێتەوە و لەسەرووی هەمووشیان دەبێتە هۆی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە، جگە لە رێکاری ئیداری، هۆکاری سیاسیش هەیە کە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەنێردراوەتە پەرلەمان و پەسەند نەکراوە.