پڕۆژهیاسای ههڵبژاردن مشتومڕ دهنێتهوه
كورد دهیهوێت له یاسای ههڵبژاردن مافی پارێزراو بێت
K24- بهغدا:
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دوەمی بۆ پڕۆژە یاسای ھەڵبژانی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە و تەنھا دەنگدان لە سەر بڕگەکانی ماوە، بەڵام ئەم یاساییە مشتومرێکی زۆری دروستکردووە، ھەموو لایەنەکان بە پێی داخوازی و بەرژەوەندی خۆیان داوای گۆرانکاری لە یاسایی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.
فراکسیۆنە کوردیەکانیش ھەوڵەکانیان، بۆ پاراستنی مافە یاسایی و دەستوریەکانی ھەرێمی کوردستان لەو گۆرانکاریانە چڕکردوەتەوە، کە لە ژێر گوشاری شەقامی عێراقیدا دەکرێن.
بەبیانۆی بەدیھێنانی خواستی شەقامی عێراقی و خۆپیشاندانەکان ھەمواری دەستوور و چەندین یاسا کەوتونەتە ژێر گوشاری فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنە کوردیەکانیش دەلێن: وەك قەڵغانێك لە بەردەم ئەو فشارانە وەستاون، بۆ ئهوهی مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان نەکەونە بەر ھێرشی ئەو گۆرانکاریە یاسایی و دەستووری و سیاسیەی کە لە عێراق دەگوزەرێت.