پارەی 7 مانگی ژمارەیەك فەرمانبەری گرێبەست خەرج دەكرێت
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا
K24- ھەولێر
وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەی 7 مانگی ئەمساڵ بۆ ژمارەیەك كارمەندی گرێبەست خەرج دەكرێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی: "مژدەیەک بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست. بە بڕیاری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارەی 7 مانگی ساڵی 2019ی (280) فەرمانبەری گرێبەستی پەرەپێدان خەرج کرا".