رێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ: ئەو ناوچەیەی تورکیا دروستی کردووە پارێزراو نییە

"ماڵ و سامانی کوردەکان دەدەزن و رێگایان نادەن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان"

K24 – هه‌ولێر:

رێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ، هیومان رایتس وۆچ رایدەگەیەنێت؛ توركیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوور لە یاسا خەڵکی لەسێدارەداوە و پێشێلكارییان بەرامبەر كورد كردووە.

هیومن رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا روونیکردووەتەوە؛ گروپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی سەرێکانی و گرێسپی رێگریان لە گەڕانەوەی خێزانە کوردییەکان کردووە و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی ناوچەکەدا گرتووە.

سارە لیا ویتسن، بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هیومن رایتس وۆچ رایگەیاند؛ کوشتن، لەسێدارەدان و دزینی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی ناوچەکە و رێگریکردن لە گەڕانەوەی خێزانە کوردییەکان بۆ ناوچەکانیان بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن کە ئەو ناوچەیەی تورکیا لە باکووری سووریا دروستکردنی پارێزراو نییە.

H.J