عەبدولمەهدی: هەر کەسێک لە دەرەوەی یاسا خەڵک بڕفێنێت سزا دەدرێت

"نابێت توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاربهێندرێت"

K24 - ھەولێر

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند "دژی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانین و بە وەزارەتی ناوخۆشمان راگەیاندووە، نابێت تووندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامبدرێت".

گوتیشی "دەبێت خۆپیشاندەران لە سووتاندنی باڵەخانە حکوومی و حزبییەکان دووربکەونەوە، چونکە ئەمە سوود بە خۆپیشاندان ناگەیێنێت، هەروەها هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشدا "هەرکەسێک لە دەرەوەی یاسا خەڵک دەستگیر بکات یاخود بڕفێنێت، ئەوا رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر".