وه‌زیری ناوخۆی ئێران: 200 هه‌زار كه‌س له خۆپیشاندانه‌كان به‌شداریان كردووه
(731) بانك و (140) باره‌گای حكومه‌تیان سووتاندوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران، "عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی"، له رێی "تۆڕی یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران"ـه‌وه رایگه‌یاند، " (200) هه‌زار كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئێران به‌شداریان كردووه و (731) بانك و (140) باره‌گای حكومه‌تیان سووتاندوون".
فه‌زڵی گوتیشی: "خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌یانویست نیوه‌ی شارێكی ئێران بسووتێنن و بیسڕنه‌وه، چونكه هه‌وڵیانده‌دا ئه‌مباری گه‌وره‌ی سووته‌مه‌نی شاره‌كه ئاگر تێبه‌رده‌ن و ئه‌گه‌ر ئاگر پێی گه‌یشتبا نیوه‌ی شاره‌كه ده‌سووتا".
هه‌روه‌ها گوتی: "زیاتر له 50 بنكه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و 70 وێستگه‌ی غاز سووتێنراوون".
گوتیشی: "خۆپیشانده‌ره‌كان زیانیان له دوو سه‌ربازگه و (3) ناوه‌ندی دیكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاندووه و ئاگریان تێبهرداوون".
روونیشیكرده‌وه، "ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی پشێوییه‌كان ناچار بووه هێڵی ئینته‌رنێت رابگرێت، چونكه پێویست بوو ئه‌و كاره بكرێت له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی وڵات".

سه‌رچاوه: RT