چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە چەند قۆناخێك دەستیپێکردوە
هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چڕ ده‌كرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی چاکسازیەکان كاری سیاسی و وەرگرتنی ئابوونە قەدەغە دەکات و لێژنەی پێشمەرگەش ئەم بڕیارانە به گرنگن ده‌زانێت و داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکەن بریارەکان جێبەجێ بکەن.
له‌كاتێكدا چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە چەند قۆناخێك دەستیپێکردوە، لە قۆناخی یەکەمدا مەشق و راهێنان و رێکخستنی لیواکانى ناو وەزارەتی پێشمەرگەيه، كه دەبێت ئەوان رێنمایەکان جێبەجێ بکەن. هاوكات بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی كاری سیاسی و وه‌رگرتنی ئابوونهشی ده‌كردووه، له‌مباره‌شه‌وه سەید شوکر گەورەدێیی: فەرماندەی بەتالیۆنی یەکی کۆماندۆی زێرەڤانی ده‌ڵێت: چاکسازیەکان لە ناو فەرماندەییهکەیان دەستی پێکردوە و بە گرنگیشی دەزانێت، هێزی پێشمەرگە بکرێتە هێزێکی نیشتیمانی و رێکبخرێتەوە.
باڵامبۆ محەمەد، ئه‌ندامی لێژه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەم بریارانە لە چوارچێوەی چاکسازی ناو وەزارەتی پێشمەرگەیە و پێوستە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشیش بگرێتەوە، هەوڵيش دەدەين لە پەرلەمان بە یاسا قەدەخەی بکرێت.
یەکێك لە خاله سه‌ره‌كییه‌كانی کارنامەی کابینەی نۆیەم چاکسازیە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە، هەوڵەکانیش لە رووی ئیداریه‌وه دەستی پێکردوە و یەکخستنی ئه‌و هێزانه‌ش لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای چاکسازی ئامادەکراوە، كه بەم نزیکانە دەنێردرێتە پەرلەمان و بەشێك لەو چاکسازییانه بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانانی شەڕی دژ به داعشە.
H.B