ساركۆزی: چیدی ئێمه سووڕگه‌ی جیهان نین
هه‌ژموونی خۆرئاوا له سه‌روبه‌ندی نه‌ماندایه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا، نیكولای ساركۆزی رایگه‌یاند، رۆڵی خۆرئاوا له ئاستی جیهاندا پاشه‌كشێی كردووه و ئێستا خۆرهه‌ڵات بووه‌ته سووڕگه‌ی جیهان و ئێمه چیدی سووڕگه‌ی جیهان نین.
ساركۆزی له وتارێكدا كه له زانكۆی "فرانسیسكۆ دی ڤیكتوریا" له شاری مه‌درید، گوتی: ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه خۆرئاوا سوڕگه‌ی جیهان بووه. ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆڵه میحوه‌رییه گواستراوه‌ته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵات. له كۆی 7 ملیار مرۆڤی سه‌ر زه‌وی، 4 ملیاریان له ئاسیا ده‌ژین. بۆیه ئێمه چیدیكه سوڕگه‌ی جیهان نین. دیموگرافیا یه‌كێكه له هۆكاره‌كان.
گوتیشی: پێویسته بیر له ئه‌وروپای داهاتوو بكه‌ینه‌وه. ئه‌وروپا چوار شته (شینگن، یۆرۆ، به‌رگری و یه‌كێتی) و ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری چه‌مكه كلاسیكییه‌كان ببین.
سه‌باره‌ت به چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ساركۆزی گوتی: ئه‌وه شێتییه، درامایه و دژبه‌ری مێژووییه.
روونیشیكرده‌وه، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی ئێستای فه‌ره‌نسا، پێش ئه‌و كه‌وتووه و له مانگی ئابی رابردوودا رایگه‌یاندبوو، جیهان له كۆتایی سه‌رده‌می هه‌ژموونی خۆرئاوادا ده‌ژیت و ئێستا وڵاتانی دیكه، له‌وانه رووسیا له هه‌وڵدان سیستمی جیهانی بگۆڕن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، پێشتر سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، رایگه‌یاندوو، ئیدی سه‌رده‌می رێبه‌رایه‌تی خۆرئاوا بۆ جیهان كۆتای هاتووه و ناكرێت كاری نێوده‌وڵه‌تی به بێ چین و هیندستان بكرێت.