ئێران داوای سزادانی ھێرشبەرانی سەر کونسوڵخانەکەی لە نەجەف دەكات
باڵیۆزی عێراق لە تاران بانگێشت دەكرێت
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا دەكات بەتوندی لێپرسینەوە لەو كەسانە بكرێت كە لە نەجەف ھێرشیان كردووەتە سەر كونسوڵخانەكەی لە ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، كە باڵیۆزی عێراقیان لە تاران بانگكردووەو بە فەرمی ناڕەزایی خۆیان پێڕاگەیاندووە.
موسەوی، داوا لە بەرپرسانی عێراقیش دەكات كە بەتوندی ئەو كەس و لایەنانە سزا بدەن، كە لە پشت ھێرشكردنە سەر كونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف بوونە.
شەوی رابردوو خۆپێشاندەرانی نەجەف پەلاماری كونسوڵخانەی ئێرانیان لە نەجەف دا و سوتاندیان.