له باره‌ی زیاده‌ڕۆیی سه‌ر كاره‌با هۆشداریی ده‌درێت
یه‌ك مانگ مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، پارێزگاری هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی هۆشداریی دایه ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاده‌ڕۆییان كردووه‌ته سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی و مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی پێ دان.
فرسه‌ت سۆفی گوتی: ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆییان كردووه‌ته سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی، یه‌ك مانگیان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی به ئیراده‌ی خۆیان ئه‌و زیاده‌ڕۆییه لابه‌رن، به پێچه‌وانه‌وه له رۆژی (1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، كاره‌باكه‌یان ده‌بڕدرێت و رووبه‌ڕووی دادگاییكردن و سزای دارایی توند ده‌كرێنه‌وه.
گوتیشی: هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و خودی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به توندی پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه‌مان ده‌كات و وه‌زیری ناوخۆ و زێره‌ڤانی و پۆلیس و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌ت، به هاوبه‌شیی كارده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته.