مەسرور بارزانی: ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین و كوردستانێكی به‌هێزتر بونیاد بنێین
جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، په‌یامێكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "به‌روونی رامگه‌یاندووه كە ئێمه نامانەوێت ویستمان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنین، بەڵكوو ئێمه له‌پێناو خزتمه‌تكردنی خه‌ڵك لێره‌ین، بۆیە ده‌مانه‌وێت كورستانێكی به‌هێز بونیاد بنێین، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه زیاتر به‌رووی جیهاندا بكرێینه‌وه.
لە بەشێكی دیكە پەیامەكەیدا جەخت دەكاتەوە، كە سه‌رچاوه‌ی ئابووریمان فراوانتر بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بكه‌ینه‌وه، بێگومان ده‌بێ چاكسازیی زیاتریش بكه‌ین، بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆسه‌ی چاكسازیمان ده‌ست پێ كردووه.
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، كە ده‌بێ خه‌ڵك متمانه و بڕوای به حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌بێت، چونكە پێویسته خه‌ڵك هه‌ست بكات نوێنه‌ره‌كانیان له حكوومه‌ت رێزیان ده‌گرن و ده‌بێ خه‌ڵك هه‌ست بكات ئه‌و حكوومه‌ته‌ی هه‌یه، ده‌یانپارێزێت و خزمه‌تیان ده‌كات.
ئ. م