هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له به‌غدا چڕ ده‌كرێنه‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، حزبەکەی پشتیوانیی یەکڕیزی و یەکگوتاریی ده‌كات، راوێژکارێکی باڵای سەرۆکی ھەرێمیش ئاشکرای دەکات، لایەنەکان رازین بە دروستکردنی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە بەغدا و پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکانن، بۆ یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.
فازیڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، حزبه‌كه‌ی به هه‌موو توانایه‌ك پشتگیری له یه‌كده‌نگیی و یه‌كگوتاریی كورد ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێكیش له‌و پێناوه ده‌ده‌ن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دا، یەکگرتوویی لایەنەکان، بەھێزیی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە نیشان دەدات.
لایەنە کوردستانیەکان لەسەر دروستکردنی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە بەغدا كۆدهنگن، لەسەر ناو و میکانیزمی کارکردنی ھاوپەیمانێتیەکەش رێککەوتوون، هاوكات لەسەر یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەش،ھێزە سیاسییە سەرەکییەکانی باشووری کوردستان، پشتیوانی ھەر ھەوڵێکن، کە بە ئاراستەی یەکگرتنەوەی ھێزەکان بن، وه‌ك دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش دووپاتی ده‌كاته‌وه، یەکگرتنەوەکە ھەنگاوی باشی بڕیوە.
بڕیارە سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان کۆ ببێتەوە، دوای ئەوەش کۆبوونەوەیەکی ھاوبه‌ش لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانی بەغدا ئەنجام دەدات و لەوێ ناوی ھاوپەیمانیی کوردستانی و سەرۆك، جێگر و بڕیاردەری ھاوپەیمانێتیەکە پەسەند دەکرێن.
H.B