سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوڕوپا: کورد کێشەی ناسنامەی ھەیە

بارزان حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ باره‌ی "ناسنامه‌ی كورد" پرسیار له‌ به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ده‌كات

K24 - ستراسبۆرگ - فه‌ره‌نسا:

ئەرسێلا ڤێندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوڕوپا، وەڵامی پرسیارێکی بارزان حه‌سه‌ن، پەیامنێری کوردستان24 دایەوە و رایگەیاند، کورد کێشەی ناسنامەی ھەیە و دەبێ ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوڕوپا گوتیشی: "لە نزیکەوە کارم لەگەڵ کورد کردووە، باش کورد ده‌ناسم و ده‌زانم ئەوان بە چ رۆژانێکی سەختدا تێپەڕیون".

ئ. م