مه‌سرور بارزانی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره
له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆ ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و بڕیاره له به‌رایی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلو كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌ردانێكی دیپلۆماتیی بۆ توركیا ده‌ست پێ كرد و بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆ ببێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی هەر زوو بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئێستا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت. لەو سەردانەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دەکرێت.