چاوشئۆغلۆ: په‌كه‌كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر برایانی كورد له سووریا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ
K24 – ئه‌نقه‌ره:
له كۆنفڕانسێكی میدیایی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ رایگه‌یاند، "ئێمە ئۆپەراسیۆنمان لە باكووری سووریا دژی كورد نییە، بەڵكوو دژی پەكەكە و یەپەگەیه، بەشێكی زۆر لە كوردان كە لەلایەن پەكەكە و یەپەگەوه ناچار بە كۆچكردن كراون، لە توركیان".
گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆماندا تاووتوێی ئەم بابەتانە و ھەروەھا باسمان لە بارودۆخی عێراق كرد، لەمەودوا ھەنگاو بۆ باشتركردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانمان لەگەڵ عێراق ده‌نێین".
مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ گوتی: "پێشتریش وتوومانه، په‌كه‌كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر برایانی كورد له سووریا و باسمان له‌وه كردووه، كه پێویسته چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردانی سووریا له مه‌ترسیی دوور بخرێنه‌وه".
باسی له‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان باسیان له هه‌ماهه‌نگیی و پرسی ئابووریی و بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق كردووه و تاووتوێی ئه‌و ئاسته‌نگانه كراوه، كه له خاڵه گومرگییه‌كان رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.