مەسرور بارزانی: لەگەڵ چاوشئۆغڵو بارودۆخی ناوچەكەمان تاووتوێ كرد
مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغانیش كۆ دەبێتەوە
K24 - ئەنقەرە
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا، گفتوگۆیان لەبارەی بابەتەكانی پەیوەست بە ھەرێمی كوردستان و توركیا و ناوچەكە كردووە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 لەبارەی سەردانەكەی بۆ توركیا رایگەیاند: "ئەمڕۆ كۆبووونەوەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا ھەبوو، ھەروەھا دیدارمان لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا دەبێت".
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی: "لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا، لەبارەی بابەتەكانی پەیوەست بە ھەرێمی كوردستان و توركیا و ناوچەكە، گفتوگۆمان كرد".