چاوشئۆغلۆ: یه‌كه‌م سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه
"دیداره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێگای خۆشحاڵی ئه‌نقه‌ره‌ن"
K24- هه‌ولێر:
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، یه‌كه‌مین سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه خۆشحاڵین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گووتیشی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن و جه‌ختیشی كرده‌وه، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌رێنی ئه‌نجامدراوه.
چاوشئۆغلۆ گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م سه‌دانی فه‌رمییه بۆ توركیا ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مه‌ش مانا و واتای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه ئێمه خۆشحاڵین".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "وه‌ك سه‌ردمی حكوومه‌ته‌كانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمیش له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو به‌ره‌وپێش ببه‌ین".
سه‌باره‌ت به دیداره‌كه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "له دیداری ئه‌مڕۆماندا گفتوگۆی گرنگمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان كرد" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كۆبوونه‌وه و دانوستانی گرنگ و ئه‌رێنی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵی ئێمه‌یه، چونكه دیداره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق گرنگن، به تایبه‌ت كه ئێستا دۆخێكی هه‌ستیار له عێراق له ئارادایه".
وه‌ك چاوشئۆغلۆ ئاماژه‌ی پێدا، تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌و و مه‌سرور بارزانی بوو.
H.B