"ھەموارکردنەوەی دەستوور بۆمبی تهوقیتكراوه"
"لێژنەکە تا ئێستا نەیتوانیوە کارێکی ئەوتۆ بکات"
K24 - ههولێر:
ئەندامێکی لێژنەی ھەموارکردنەوەی دەستوور ئاشکرای دەکات، بەھۆی چەند ھۆکارێك، لیژنەکە نەیتوانیوە کارهكانی بە تەواوی رایی بکات، لە بەرامبەردا ئازاد جوندیانی کە کەسایەتییهکی سیاسیيە پێیوایە، دەست بردن بۆ دەستوور لە بۆمبێکی تەوقیتکراو زیاتر نییە.
کارەکانی لێژنەی ھەموارکردنەوەی دەستوور وەستاوە، چونکە ھەندێك ئەندامی ئەو لێژنەیە، تانەیان لە ماددەی 142 داوه، کە لێژنەکە کاری پێ دەکات، وەك ئەندامە کوردەکانی ئەو لێژنەیە باسی لێوە دەکەن، ھەر ئەوەیە وای کردووە لێژنەکە تا ئێستا نەیتوانیوە کارێکی ئەوتۆ بکات.
بە رای شارەزایان، ھەموارکردنەوەی دەستوور و دەستبردن بۆ ماددە دەستووریيەکان، بۆمبێكی تەوقیتکراوە دژی کورد، بۆیە پێشنیاز دەکەن کورد بە وریاییەوە ھەنگاو بنێت، چونکە پێشتر ھیچ کارێك لە عێراق بێ سازان نەدەکرا، بەڵام ئێستا ئەو سازانە نەماوە.
لێژنەی ھەموارکردنەوەی دەستوور بە پشت بەستن بە ماددەی 142ی ئەو دەستوورە پێکھات، کورد شەش ئەندامی لە لێژنەکە ھەیە، ئەو لێژنەیه تا ئێستا 3 کۆبوونەوی ئەنجامداوە، دوای 3 کۆبوونەوەیە یەکەم راپۆرتی خۆیان ئامادە کرد، بێ ئەوەی یەك ماددە و یەك بڕگەی دەستوور گۆڕانکاريی تێداکرابێت.
ئ. م