لێكۆڵەرێكی فەرەنسی ماوەی 15ساڵە لێكۆلینەوە لەبارەی کورد دەكات

"كورد ده‌گاته‌ ئامانجه‌كانی"

K24 - هه‌ولێر:

لێكۆڵەرێكی فەرەنسی ماوەی 15 ساڵە لە بواری كورد و سیاسەتەكانی وڵاتان بەرامبەر بە كورد بە تایبەتی فەرەنسا لێكۆڵینەوەی مەیدانی دەكات.

ئەنییەس ئەم خاتوونە فەرەنسيیەيه‌ بە سەردانێك ھاتووەتە ھەولێر و وێڕای رێكخستنی سیمینارێك سەبارەت بە پێگەی كورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باسی پەیوەندییەكانی كوردستان و فەرەنسا دەكات و لەو بڕوایەدایە سەرەڕای پشتكردنی وڵاتە زلھێزەكان لە كورد لە ناوچەكە، بەڵام كورد دەتوانێ بگاتە خەون و ئاواتی خۆی بۆ سەربەخۆیی و دەستەبەركردنی مافەكانی.