داعش به‌رپرسیارێتی تێكشكانی دوو هێلیكۆپته‌ری فه‌ره‌نسی گرته ئه‌ستۆ
له ئاكامدا 13 سه‌رباز و فڕۆكه‌وانی فه‌ره‌نسی كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش له خۆرئاوای ئه‌فریقا رایگه‌یاند، توانیویانه دوو هێلیكۆپته‌ری فه‌ره‌نسی له مالی تێكبشكێنن و له ئاكامدا 13 سه‌رباز و فڕۆكه‌وانی فه‌ره‌نسی كوژراوون.
پێگه‌ی "سایت" كه بایه‌خ به جموجۆڵی گرووپه ئیسلامییه‌كان له خۆرئاوای ئه‌فریقا ده‌دات بڵاویكرده‌وه، داعش له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی رووداوی پێكدادانی دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی فه‌ره‌نسای گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، داعش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، چه‌كداره‌كانی رووبه‌ڕووی یه‌كێك له هێلیكۆپته‌ره‌كان بوونه‌ته‌وه و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا خۆی كێشاوه به هێلیكۆپته‌رێكی دیكه‌دا و هه‌ردووكیان تێك‌شكاون.
پاریس رۆژی 25ی ئه‌م مانگه هه‌واڵی كوژرانی 13 سه‌ربازی له ئاكامی تێكشكانی دوو هێلیكۆپته‌ر له مالی راگه‌یاند.
له 2013ه‌وه، یه‌كه‌مجاره زیانی گیانی له‌و جۆره به‌ر هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا بكه‌وێت.
له ئێستادا 4500 سه‌ربازی فه‌ره‌نسی له ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی ئه‌فریقا له ئه‌ركدان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی داعش و قاعیده.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر