ترەمپ: یارمەتی كورد دەدەین
"لە سووریا دەمێنینەوە"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا دووپاتیی ده‌كاته‌وه له سووریا ده‌مێننه‌وه و یارمه‌تی كورد ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا دۆناڵد تره‌مپ، دوێنێ به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته ئه‌فغانستان و له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
تره‌مپ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی دۆخی ناوچه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند: "له باره‌ی سووریا ناهێڵین كێڵگه نه‌وتییه‌كان بكه‌ونه‌وه ده‌ست داعش و له‌م رووه‌شه‌وه یارمه‌تی كورد ده‌ده‌ین".
ئەمە لەكاتێكدایە دوای ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان ترەمپ بڕیاری كشانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكای لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستاندا، دواتر ھێزەكانیان بۆ چەند بنكەیەك گەڕانەوە كە جێیان ھێشتبوو.