عێراق ده‌كه‌وێته "زۆنگاوێكی گه‌وره‌تر"
دوو بۆچوون له باره‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆده‌بێته‌وه.
به‌شیر حه‌داد راشیگه‌یاند، دوو بۆچوونی یاسایی هه‌یه له باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا په‌رله‌مان ده‌نگی به عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌داوه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ده‌ستنیشان كراوه، بۆیه ناكرێت په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد روونیشی كرده‌وه، بۆچوونی دووه‌م ئه‌وه‌یه، مادام په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه داوه، ده‌توانن ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه بده‌ن، ئاشكراشی كرد، ئه‌گه‌ر زۆره كار به بۆچوونی دووه‌م بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌بوایه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه پێشكه‌ش سه‌رۆك كۆمار بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كۆی كێشه‌كانی ئێستای عێراق له ئه‌ستۆی عه‌بدولمه‌هدی نییه و كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندین ساڵه‌یه و ناكرێت هه‌مووی بخرێته سه‌ر ئه‌و.
راشیگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی عه‌بدولمه‌هدی به لاوازی ئه‌وه‌یه، كه هیچ كوتله‌یه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ر نییه له‌ناو په‌رله‌مان پشتیوانی لێبكات.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان روونیشی كرده‌وه، عه‌بدولمه‌هدی به ئاسانی دانه‌نراوه، به‌ڵكو دوای كێشه‌ی زۆری كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كان هێنرا و به ته‌وافوق كرایه سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قه‌بووڵ كرا، حكوومه‌ت ده‌بێته كاربه‌ڕێكه‌ر و ته‌نها ئه‌و شتانه‌ی پێویسته ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریدا ده‌بێت نه‌ك زیاتر.
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كێشه‌ی گه‌وره‌ی داهاتوو ئه‌وه ده‌بێت كێ وه‌ك كوتله‌ی گه‌وره ده‌ناسرێت، پێویسته چه‌ند كوتله‌یه‌ك هاوپه‌یمانی درووست بكه‌ن و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كوتله‌ی گه‌وره درووست بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی به‌سته‌وه به ره‌زامه‌ندی خۆپیشانده‌ران كه ئایا به‌و رێكاره رازی ده‌بن یان نا، چونكه خۆپیشانده‌ران ته‌نها له دژی عه‌بدولمه‌هدی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رنه‌بڕیوه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشبینی ناكات ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا هه‌بێت، به‌و پێیه‌ی هه‌ر كه‌سێك بێته ده‌سه‌ڵات پێویستی به پشتیوانی هه‌رێم ده‌بێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان ستراتیژین و له‌و بڕوایه‌دا نییه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هه‌موو ئه‌گه‌رێك له ئارادایه.
ئاشكراشیكرد، كورد ئاماده‌كاری باشی كردووه و ئاگاداری چه‌ند جموجۆڵێكیشن و له هه‌ر ئه‌گه‌رێك بژارده‌ی خۆیان هه‌یه و هه‌نگاوه‌كانی خۆیان دیاریكردووه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه مه‌رج نییه ئه‌و لایه‌نه پشتیوانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات، به‌و كاره رازی بێت و ئه‌گه‌ر زۆره پێكدادانی ناوخۆیی رووبدات، له‌كاتێكدا هه‌مووان چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئ. م