دوا بڕیار له چاره‌نووسی پاڵاوگه نایاساییه‌كان ده‌درێت
سه‌رجه‌میان پۆلێنكراون
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ئامانجی یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی کەرتی وزە و سامانی سروشتی لە ھەرێم، لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ داخستی سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان.
قایمقامی ھەولێریش دەڵێت: "لێژنەکە لە کارەکانیان تەواووبوون و چاوەڕوانی دوابڕیاری وەزارەتی ناوخۆ دەکەن".
ئەنجومەنی وەزیرانی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م پاڵاوگە نایاساییەكانی ھەرێمی کوردستان دا‌و بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ پێکھێنراوە، کە قایمقامی ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێم بەشدارن و لە 60 ڕۆژدا پۆلێنیان بۆ سەرجەم پاڵاوگەکان کردووە.
لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی 200 پاڵاوگەی نایاسایی هه‌ن، قایمقامی ناوه‌ندی ھەولێر دەڵێت: "لێژنەکە کاروبارەکانیان تەواو کردووە و چاوەڕوانی دوابڕیاری وەزارەتی ناوخۆن".
ئەندامێکی لێژنەی وزە وسامانە سرووشتییەکانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: 4 ساڵە لیژنەکەیان داوای کردووە پاڵاوگه ناساییه‌كان دابخرێن، بۆیە ئەم بڕیارە گرنگە و کاریگەریشی نابیت لەسەر کەمبوونه‌وه‌ی سووتەمەنی لە ھەرێمی كوردستان.
لیژنەکە لە ھەریەکە لە سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و قایمقامی ھەرسێ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆك پێكهاتووه، هۆشداریان به خاوه‌نی پاڵاوگه نا یاساییه‌كانداوه، ئه‌گه‌ر پاڵاوگەکانیان دانه‌خەن، جیا له داخستنی پاڵاوگه‌كانیان، رووبه‌ڕووی سزای یاساییش ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی پۆڵێن كردنی لیژنه‌كه بێت، لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان 28 پاڵاوگەی مۆڵه‌ت پێدراو دەمێنێتەوە، کە ٢٠ لە پارێزگای ھەولێرە و 4یان لە پارێزگای سلێمانی و 4 یشیان لە پارێزگای دھۆکه.
ئ. م