تارق حەرب باس لە کاریگەرییەکانی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەکات

"تەواوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە"

K24 – هه‌ولێر:

تارق حەرب، شارەزایەکی یاسایی ناسراوی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهەدی، سەرۆک حکوومەتی عێراق، لە پەرلەمان پەسەند بکرێت، ئەوا تەواوی ئەنجوومەنی وەزیران هەڵدەوەشێتەوە، نەک تەنها پۆستی سەرۆک وەزیران.

راشیگەیاند، حکوومەتی عێراق دەبێتە حکوومەتێکی کاربەڕێکەر تا ئەو کاتەی کەسێک لە شوێنی عادل عەبدولمەهدی دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پۆستی عادل عەبدولمەهدی وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکانیش هەڵدەوەشێتەوە.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کۆدەبێتەوە و سبەی یەکشەممەش پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمان پرس کۆدەبێتەوە.

H.J