ئومێد سەباح لەبارەی چوونی شاندی حكوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا روونكردنەوە دەدات
"گفتوگۆ لەبارەی رێككەوتن لەسەر بابەتی دارایی دەكەین"
K24 - سلێمانی
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی جارێكی دیكە شاندی حكوومەتی ھەرێم دەچێتەوە بەغدا و لەبارەی رێككەوتن لەبارەی وردەكاریی داراییەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق دەكەن.
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "سبه‌ی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه سەردانی به‌غدا دەكات و گفتوگۆكان بەردەوام دەبن بە ئومێدی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان".
گوتیشی: "لە گفتوگۆكانی رۆژانی رابردوو لەسەر پرسی نەوت گەیشتووینەتە رێككەوتن و پابەندبوونی ھەرێمی كوردستان‌مان بەو بابەتە یەكلا كردووەتەوە، سبەی باسی وردەكاری رێككەوتن لە رووی داراییەوە دەكەین".
ئومێد سەباح راشیگەیاند: "پێداگری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان و مافە دەستوورییەكانی پێشمەرگە و مافی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی بەكارخستن و وەبەرھێنان دەكەین".
ئاماژەی بەوەشدا: "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كار لەسەر ئەوەكراوە لەكاتی ھاتنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق ھەماھەنگی زیاترمان دەبێت لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان، بۆ ئەوەی بە ھەمووان بەرگری لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەین".