حكوومه‌تی هه‌رێم دڵنیایی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
جووتیار عادل: شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم پارێزراو ده‌بن
K24- سلێمانی:
جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاریكراوه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مانگانه وه‌ك خۆی دابه‌ش ده‌كرێت.
دواتریش له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق و ئامانجه‌كانی پشت ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم 6 لێژنه‌ی پێكهێنراون، بۆ دیراسه‌كردن و راسپارده و دواتر پێشكه‌شكردنی ئه‌و راسپاردانه به لێژنه‌ی باڵا، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێكهێنراوه.
عادل گوتیشی: حكوومه‌تی عێراق ره‌شنووسی بودجه‌ی په‌سه‌ندكردووه و تێیدا وه‌ك بنه‌مایه‌ك پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم په‌سه‌ندكراوه، به‌یانیش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق كۆده‌بنه‌وه و ورده‌كارییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به پره‌نسیپه ده‌ستوورییه‌كان و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ش شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم پارێزراو ده‌بن.
روونیشیكرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی كردووه و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
H.B