مه‌سرور بارزانی: تا ئێستاش داعش هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌یه
له تویتێكدا باس له قه‌باره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه له عێراق و سووریا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، داعش ته‌نیا خه‌لافه‌ت و كۆمه‌ڵه چه‌كدارێك نییه، به‌ڵكو ئایدۆلۆژیایه و تا ئێستاش هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌یه.
ئه‌م گوتانه‌ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە هاتوون و ئاماژەی بەوەکردووە، داعش تەنیا خەلافەت و کۆمەڵێك کەس نییە کە چەکیان هەڵگرتبێت، بەڵکو داعش ئایدۆلۆژیایە و "ئێستاش داعش لە سووریا و عێراق هەزاران لایەنگر و ئەندامی چالاکی هەیە".
H.B