كوردستان 24 دیمه‌نی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركووك بڵاوده‌كاته‌وه
به‌ر له‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌م رووبدات پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه
K24- كه‌ركووك:
لەکەرکووك دوو تەقینەوە لەڕێگای بۆمبی چێنراوه‌وه لە نزیك بازاڕی کۆنەفرۆشەکان و گۆڕەپانی کرێکارەکانی بازاڕی ئەحمەد ئاغا ڕوویاندا و بۆمبی سێیەمیش كه بۆ ته‌قینه‌وه ئاماده كرابوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پووچه‌ڵكرایه‌وه.
کوردستان۲٤ ساتی یەکەمی تەقینەوەکەی لەکامێراکانی چاودێریەوە تۆمارکردووە، دوو پیاو دێن، نایلۆنێکی ڕەشیان پێیە کە بۆمبەکەیان له‌ناو داناوه و فڕێی دەدەنە ناو زبڵدانێكه‌وه، دوای چەند خولەکێك دەقێتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش كه زۆربەی قوربانیەکان پینەدۆز و کرێکار بوو، تا ئێستا ۱٦ کەس بڕیندارن و لە نەخۆشخانەکانی ئازادی و كۆماری ئەو شارە چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
H.B