به فه‌رمی تیروپشكی یۆرۆی 2020 راكێشرا
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م ئاگرینه
تیروپشكی یۆرۆی 2020 راكێشرا و توركیا و ئیتاڵیا یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه ده‌كه‌ن، پۆرتوگالیش له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی مه‌رگه‌وه.
له بوخارێست تیروپشكی یۆرۆی 2020 راكێشرا كه هه‌ڵبژارده‌كان دابه‌شكراون به‌سه‌ر شه‌ش كۆمه‌ڵه، ناسنامه‌ی ته‌نیا چوار هه‌ڵبژارده ماوه كه له پاشكۆكان سه‌رده‌كه‌ون بۆ كۆتاییه‌كان.
یه‌كه‌م یاریی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه له نێوان ئیتاڵیا و توركیا ده‌بێت كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ركابه‌ری ده‌كه‌ن، له كۆمه‌ڵه‌ی مه‌رگیشدا كه كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مه و به‌هێزترینه، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگای هه‌ڵگری نازناوه‌كه ئه‌ركی سه‌خته و رووبه‌ڕووی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیال و ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه.
ئه‌نجامی تیروپشكی یۆرۆی 2020 به‌مشێوه‌یه‌یه:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
توركیا
ئیتاڵیا
وێڵز
سویسرا
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:
دانیمارك
فینلاند
به‌لجیكا
رووسیا
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م:
هۆڵه‌ندا
سوید
نه‌مسا
هه‌ڵبژارده‌یه‌كی پاشكۆ
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م:
ئینگلاند
كرواتیا
چیك
هه‌ڵبژارده‌یه‌كی پاشكۆ
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م:
ئیسپانیا
سوید
پۆڵه‌ندا
هه‌ڵبژارده‌یه‌كی پاشكۆ
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م:
پورتوگال
فره‌نسا
ئه‌ڵمانیا
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی پاشكۆ
