یه‌كه‌م كامێرای ئاشكراكردنی به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی شۆفێریی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌وته‌كار
له هه‌موو كه‌شوهه‌وایه‌ك كارده‌كات و وێنه‌ی هه‌ر شۆفێرێك بگرێت به پاره‌یه‌كی زۆر سزاده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی گواستنه‌وه له ویلایه‌تی (نیو ساوز وێڵز)ـی ئوسترالیا، ده‌ستیانكرد به به‌كارهێنانی جۆره كامێرایه‌ك كه چاودێریی مۆبایلی پێده‌كرێت له‌ناو ئۆتۆمبێل و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه به روونی ده‌گرێت كه له‌ناو ئۆتۆمبێلدا مۆبایل به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی قوربانیانی هاتووچۆیه و هیوایان وایه به‌و هۆیه‌وه سێ یه‌كی ژماره‌ی قوربانیانی سه‌ر رێگاكان كه‌مببێته‌وه.
ده‌سته‌ی گواستنه‌وه له ویلایه‌ته‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و كامێرانه‌ی بۆ ئه‌و ئه‌ركه خراوه‌ته كار، یه‌كه‌مین جاره له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ئاشكراكردنی مۆبایل له‌ناو ئۆتۆمبێل به‌و جۆره به‌كاربێت و به‌كارهێنه‌ره‌كه ئاشكرا بكات، 24 كاتژمێر له كاردان و له هه‌موو كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌یه‌كدا كاری خۆی ده‌كات و هه‌موو شۆفێرێك ئاشكرا ده‌كات كه له‌ناو ئۆتۆمبێلدا مۆبایل به‌كاربهێنێت.
به‌گوێره‌ی یاسای ویلایه‌ته ئوسترالییه‌كه شۆفێر ده‌توانێت له‌ناو ئۆتۆمبێلدا وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بداته‌وه، به‌ڵام مه‌رجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێت بڵنگۆكانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌كاربهێنێت و مۆبایله‌كه‌ی به سیستمی ته‌لیفۆنی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه په‌یوه‌ست كرابێت.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا یاسا به‌كارهێنانی ئامێری مۆبایل و ته‌له‌فۆنكردن و ته‌له‌فۆنی ڤیدیۆیی و به‌كارهێنانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێنه‌گرتنی له كاتی شۆفێریی قه‌ده‌غه كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌مساڵ تا ئێستا له‌و ویلایه‌ته 329 كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه گیانیان له ده‌ستداوه، ساڵی 2018 ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و هۆیه‌وه مردوون 354 كه‌س بوون، هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن ژماره‌ی قوربانییه‌كانی رێگاوبان بۆ ساڵی 2021 له 30% كه‌مبكه‌نه‌وه.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی كامێراكانیش ئاشكراكردنی مۆبایله له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كان به‌هۆی زیره‌كی ده‌ستكرد و چاودێریكردنی شۆفێران له كاتی سه‌رپێچی یاساكانی په‌یوه‌ست به به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
جگه له‌وه‌ش، له ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می به‌كارخستنی سیستمه چاودێرییه‌كه، نامه‌ی هۆشداریش بۆ شۆفێره‌كه ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له به‌كارهێنانی مۆبایل هه‌ڵگرێت له كاتی شۆفێریدا.