سوپای توركیا ژماره‌یه‌ك خاڵی پشكنینی له باكووری سووریا دانا
له‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ژماره‌یه‌ك خاڵی پشكنینیان داناوه، بۆ رێگرتن له روودانی ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، بۆ رێگرتن له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌و خاڵانه‌یان دامه‌زراندووه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی سوپای توركیادان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ژماره‌یه‌ك هێرش و ته‌قینه‌وه روویانداوه.
سوپای توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشانه له لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، كه سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانه ئه‌نجامدراوون.