ئومێد سەباح: سەرقاڵی نووسینەوەی وردەکاری پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقین
کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا ئیجابی بوون
K24 – ههولێر:
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی پرسی بودجە و نەوت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکانیش خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا ئیجابی بوون و هەنگاوی باشیان بڕیوە و هیوادارن سبەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
هەروەها ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش گوتی لێکتێگەیشتنی سەرەتایی هەیە و ئێستا سەرقاڵی نووسینەوەی وردەکاری پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقن.